وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕایگەیاند، هەرکەسێک بەبێ مۆڵەتی فەرمیی حەج بکات، یان هەوڵی کردنی ئەو فەریزەیە بدات، سزای دارایی بەبڕی 20 هەزار ڕیاڵی سعوودی دەدرێت.
پێنجشەممە، 1ـی ئایاری 2025، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سەرپێچیکارانی ڕێنماییەکان، هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ڤیزای 'سەردان'ی هەیە و هەوڵی چوونە ژوورەوە یان مانەوە لە ناوچەی جوگرافی دیاریکراوی مەککە و شوێنە پیرۆزەکان دەدات.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە سزای سەرپێچیکارانی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی حەجی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
-سزای تا 20 هەزار ڕیالی سعوودی بەسەر هەرکەسێک دەسەپێندرێت کە:
1- بەبێ مۆڵەتی فەرمی حەج بکات یان هەوڵی بۆ بدات.
2- ڤیزای سەردانیی هەبێت بە هەموو جۆرەکانیەوە، یان هەوڵی چوونە ناو شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکان بدات، یان تێیدا بمێنێتەوە، کە لە یەکەم ڕۆژی مانگی 'زولقەعدە' دەست پێدەکات تا کۆتایی 14 مانگی زولحەجە.
-سزای تا 100 هەزار ڕیال بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێندرێت کە:
1- داوای پێدانی ڤیزای سەردان بکات بە هەموو جۆرەکانیەوە، بەڵام بەبێ مۆڵەت (تەسریح) حەجی کردبێت یان هەوڵی حەجکردنی دابێت، یان چووبێتە ناو شاری مەککەی پیرۆز و شوێنە پیرۆزەکانەوە یان مابێتەوە، کە لە یەکەم ڕۆژی مانگی زولقەعدەوە دەست پێ دەکات تا کۆتایی 14 مانگی زولحەجە، هەروەها سزاکە چەند هێندە دەکرێت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤیزای سەردانیان بۆ دەرچووە بە هەموو جۆرەکانیەوە و بەبێ مۆڵەت حەجیان کردووە یان هەوڵی حەجکردنیان داوە.
2- ئەوانەی ڤیزای سەردانیان هەیە بگوازێتەوە، یان هەوڵی گواستنەوەیان بدات بە مەبەستی گەیاندنیان بە شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکان.
3- داڵدەی هەڵگرانی ڤیزای سەردان بەهەموو جۆرەکانیەوە بدات، یان هەوڵی داڵدەدانیان بدات لە هەر شوێنێک کە بۆ نیشتەجێبوون دیاری کراوە وەک (هۆتێل، شوققە، خانووی تایبەت، پەناگە، شوێنی نیشتەجێبوونی حاجیان و هتد)، یان هەر هاوکارییەکیان بۆ دابین بکات کە ببێتە هۆی مانەوەیان لە شاری مەککەی پیرۆز و شوێنە پیرۆزەکان و سزاکانیان چەند هێندە دەکرێن بە ژمارەی ئەو کەسانەی سەرپێچیکارن کە داڵدەدراون، یان هاوکارییان کراوە.
- ئەوانەی دزە دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی حەج، دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە و بۆ ماوەی 10 ساڵ ڕێگریان لە چوونە ناو خاکی سعوودیە لێدەکرێت.
- داوا لە دادگای تایبەتمەند کراوە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئامرازانەی گواستنەوەی وشکانی بدات ئەگەر سەلمێندرا بۆ گواستنەوەی هەڵگرانی ڤیزای سەردان، بۆ شاری مەککەی پیرۆز بەکار هێنراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دەتوانرێت ڤیزا لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە باوەڕپێکراوەکانی حەج لە 80 وڵات وەربگیرێت، یان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی حەجی "نسوک"ەوە کە ڕێگە بە حجزکردنی ڕاستەوخۆی هاووڵاتیانی 126 وڵات دەدات لە سەرانسەری جیهاندا.
سعوودیە سزای دارایی بۆ ئەو هاوڵاتیانە ڕایگەیاند
2رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گۆشتی سوور مەکڕن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل جەنگی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری دروستبوونی تسۆنامی دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ههموو سیاسییهك نابێته سهركرده
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل مووشەک بارانی ئەم وڵاتە کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناكهين
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه