وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل هۆشداری توندی داوەتە سەرۆك كۆماری سووریا بەوەی كە وەڵامی توندیان دەبێت ئەگەر رێگری لە ھێرشكردنە سەر پێكهاتەی دروزییەكان لەنێو خاكی سووریا نەگرێت.
یسڕائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل رایگەیاند: ئیسڕائیل پابەندە بە پارێزگاریكردن لە دروزەكان و لە نزیكەوە چاودێری دۆخیان دەكات.
راشیگەیاند: پەیاممان بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا ناردووە كە رێگریكردن لە هێرشكردنە سەر دروزەكان ئەركی ئەوانە.
هەروەها رایگەیاند: ئەگەر هێرشەكان بۆ سەر دروزەكان بەردەوام بێت و رژێمی سووریاش نەیتوانی رێگری لە هێرشەكان بكات، ئەوا ئیسڕائیل بە توندی وەڵامی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سووریا لە بۆسەیەكدا لە پارێزگای سویدا 23 چەكداری پێكهاتەی دروزییان كوشت كاتێك لە رێگەدا بوون بۆ پشتگیریكردن لە چەكدارە هاوڕێكانیان لە شارۆچكەی سەحنایا لە نزیك دیمەشق.
هەر لە بۆسەكەدا چەند چەكدارێكی دیكەش برینداربوون، سوپای ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كە بریندارەكانیان بردووەتە نێو خاكی ئیسڕائیل بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی.
دوێنێ چوارشەممە چەكدارە دروزەكان لە شارۆچكەی سەحنایا لە نزیك دیمەشق هێرشیان كردبووە سەر سوپا و ئاسایشی گشتی سووریا، لە ئەنجامی هێرشەكان 20 ئەندامی سوپا كوژران، لەبەرامبەریشدا 6 چەكداری دروز كوژران.
ئیسرائیل هۆشداری بەپەلەی ڕاگەیاند
18رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەیامێکی نوێ لە ئۆجەلانەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ قسەی یەکلاییکەرەوە کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی کۆتایی هاتنی دونیا ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 5 دەسپێکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بڕیاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆمار كرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه