وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی نیازی نییه ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت؛ ده‌شڵێت، هه‌موو وڵاتان مافیان هه‌یه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بن بۆ بواری ئاشتی.
شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی ئێرانی ڕایگه‌یاند، هه‌موو وڵاتان مافیان هه‌یه ببنه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ بواری ئاشتی. گوتیشی، ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات.
عه‌باس عراقچی هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، تاران هه‌رگیز ده‌سته‌به‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و به مافی خۆی ده‌زانێت و ئه‌م پرسه قابیل به دانوستان نییه.
عراقچی داواكاری ئه‌مه‌ریكایشی له‌م باره‌وه ڕه‌ت كرده‌وه. گوتیشی، ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌م بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هەینی، 2ـی ئایاری 2025، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: پێویستە ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی هەڵگرێت.
مارکۆ ڕۆبیۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوزدا گوتیشی: پێویستە ئێران دەست لە پپیتاندنی یۆرانیۆمیش هەڵگرێت.
ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئێران توانای پیتاندنی سەدا 3.67 بێت، کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە سەدا 20 و60 و 80 و 90 کە پێویستیانە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
ڕۆبیۆ دووپاتی کردەوە، پیویستە ئێران ڕەزامەند بێت لەسەر ئەوەی ئەمەریکییەکان بەشداریی بکەن لە پرسی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و سەربازییەکان.
ئەو لێدوانانه‌ی عراقچی و ڕۆبیۆ لەکاتێکدایه دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران دوا لە ڕۆما دواخراون.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
عراقچی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل ئەگەر پێویست بکات بەردەوام دەبین
1 رۆژ پێش ئێستا
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەو شارەی هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
دەست بەناردنی مووچە دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه