Kurdistan Press - ئیسرائیل بەنیازە هێرش ئەنجام بدات ئیسرائیل بەنیازە هێرش ئەنجام بدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل بەنیازە هێرش ئەنجام بدات

دوای دەست بەکاربوونی پیت هێگسێت بۆ یەکەم جار سەردانی ئیسڕائیل دەکات و لە بارەی هێرشکردنە سەر ئێران دانوستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئایاری 2025، بەرپرسانی ئیسڕائیل ڕایانگەیاند: پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریکا بەنیازە ڕۆژی ١٢ی ئایار سەردانی ئیسڕائیل بکات، ئەمەش پێش سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشتر کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند بوو، بڕیارە لە 13 تا 16ی ئایاری ئەمساڵ، ترەمپ بە گەشتێک ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات بۆ کۆبوونەوەکەی سعوودیە و ئیمارات و قەتەر.
هێگسێت لەگەڵ ئیسائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسڕائیل کۆدەبێتەوە، ئەمەش یەکەم سەردانی وەزیری نوێی بەرگری ئەمریکا دەبێت بۆ ئیسرائیل لە دوای دەستبەکاربوونییەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تەلئەبیب لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ئاڵۆزی تێکەوتووە، بەڵام ئیسرائیل سوورە هێرشی سەربازی و لێدان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمە لە کاتێکدا ترەمپ لە دوای نامەکەی بۆ خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگرە لەسەر دانوستان وەک قۆناغی یەکەم بۆ ڕێککەوتن، لە هەمان کاتدا فشار دەخاتە سەر تاران لە ڕێگەی سزاکان و درێژەدان بە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی حووسییەکان لە یەمەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه