دوای هێرشەکەی حووسییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن، ئیسرائیل بەڵێنیدا بە حەوت هێندە تۆڵەیان لێ بکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025، ئیسرائیل ڕایگەیاند کە مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەکراوە و ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆنی کردە ئامانج.
پۆلیسی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن تەقیوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هەوڵی ڕێگریکردن لە مووشەکەکەیان داوە.
پۆلیسی ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنمایییەکان بن و نزیک نەبنەوە و بەرکەوتنیان لەگەڵ هیچ جۆرە تەنێک نەبێت کە بۆیان نامۆبێت.
گوتەبێژی دەستەی فڕۆکەخانەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند، گەشتی ئاسمانی بە شێوەیەکی ئاسایی دەستی پێکردووەتەوە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن کراوەیە و وەک هەمیشە کاردەکات.
بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند، چوار بریندار لە شوێنی تەقینەوەکە گوازرانەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، لەنێویاندا پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ کە برینێکی سووک بۆ مامناوەندی هەبووە، دوو ژنی تەمەن ٥٤ و ٣٨ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵ، کە هەموویان برینێکی سووکیان هەبووە.
لای خۆیەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کرد و ڕایگەیاند، هەرکەسێک لێمان بدات، بە حەوت هێندە وەڵامی دەدەینەوە.
بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل لە وەڵامی هێرشەکە گوتی، حووسییەکان بە قورسی باجی ئەوە دەدەن و ئێرانیش دەبێت باجی هاوکارییەکانی بدات بۆ حووسییەکان.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی، هێرشکردنمان بۆسەر ئێران تەنها لەسەر کات ماوە، لە کاتێکی و شوێنێکی گونجاودا هێرش دەکەین.
لە کۆتای گوتەکانیدا دووبارەی کردەوە حووسییەکان باجی ئەو هێرشە دەدەن، ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا حووسییەکان لەناو دەبەین، لە بیری مەکەن ڕژێمی بەشار ئەسەد ئێمە لەناومان برد، بە هەمان ئێوەش ئێوەش لەناو دەبەین.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هەواڵی دڵخۆشکەر گەیشت
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه