عه‌لی شه‌مخانی راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، به كه‌ناڵی ''ئێن بی سی''ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، تاران ئاماده‌یه رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم كه‌م بكاته‌وه و یه‌ده‌گی یۆرانیۆمی خۆی راده‌ست بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی سزاكان لابه‌رێت.
ئه‌و كه پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بووه گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر قسه و كرداری ئه‌مه‌ریكا یه‌ك بێت، ئه‌وا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بێت و به‌یه‌كه‌وه دۆخه‌كه باشتر بكه‌ن. شه‌مخانی له به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتوویه‌تی، ''تره‌مپ باس له لقه‌داری زه‌یتوون ده‌كات، كه‌چی ته‌نیا تێلدڕووی به ده‌سته‌وه گرتووه.''
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌ی ئێران، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ خۆیان له ژێر كاریگه‌ریی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ رزگار بكه‌ن، ئه‌وا گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران زۆر ئاسانه.
پێویسته بگوترێ له رۆژانی رابردوودا باس له ده‌نگۆی پێشنیارێكی ئێران كراوه كه داوای كردووه به هاوبه‌شیی وڵاتانی عه‌ره‌بی و له ژێر چاودێریی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم بكه‌ن. ئێران بۆیه ئه‌و پێشنیاره‌ی كردووه، چونكه تره‌مپ گوشاری خستووه‌ته‌سه‌ر به ته‌واوی پیتاندنی یۆرانیۆم رابگیرێت.
پێشتریش عه‌باس عێراقچی گوتبووی كه ئێران قبووڵی كردووه رێژه‌ی پیتاندن كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام پرسی رێگه‌نه‌دان به ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، هێڵی سووره و ئێران ئه‌و مافه‌ی خۆی به‌كار ده‌هێنێت.
به‌پێی ئه‌نجامی چواره‌م گه‌ڕی دانوستان كه یه‌كشه‌م به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوو لایه‌نی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ره‌نجامه‌كانیان به ئه‌رێنی هه‌ژمار كردبوو.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دانوستانه‌كانی رژدتر و راشكاوانه‌تر ناو بردبوو و گوتبووی، ئه‌و پرسانه‌ی كه دوو لایه‌ن له‌باره‌یه‌وه ناكۆكییان هه‌یه، بۆ یه‌كتر روونتر و ئاشكراتر بوون و هه‌ڵوێستی هه‌ردوو لایه‌ن له یه‌كتر نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه.
چه‌ند جارێك ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رای گه‌یاندووه، پیتاندنی یۆرانیۆم لای ئه‌مه‌ریكا هێڵی سووره و هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ئێران كه توانای پیتاندنی یۆرانیۆمیان هه‌یه، ده‌بێت له‌ناو ببرێن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردبوو ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنییان نه‌بێت، ئه‌وا درێژه‌ی پێ ناده‌ن.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه