ئەمڕۆ (چوارشەممە 21ى ئایارى 2025) نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 1% بەرز بووەوە، ئەمەش به‌هۆى كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه باس لە ئاماده‌كارییه‌كانى ئیسرائیل ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
گرێبه‌سته‌كانى داهاتووى نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی تەمموز 97 سەنت بەرز بووەوە کە دەکاتە 1.5% و گەیشتە 66.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بۆ مانگی تەمموز 96 سەنت بەرز بووەوە کە دەکاتە 1.6% و گه‌یشته 62.99 دۆلار، هه‌روه‌ها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بۆ مانگی حوزەیران گه‌یشته 62.56 دۆلاری ئه‌مریكی.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی ئەمریکی "سی ئێن ئێن" كه له زارى چه‌ند به‌رپرسێكی باڵاى ئه‌مریكییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا زانیاریی هەواڵگریی نوێی ده‌ستكه‌وتووه و ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل ئامادەكاریی ده‌كات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئایا سەرکردەکانی ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی‌یان داوە یان نا.
شارەزایانی ستراتیژیی ڕایانگەیاندووە، "بەرزبوونەوەیەکی لەو شێوەیە نەک هەر دابینکردنه‌كانی ئێران دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکو بەشێکی زۆری ناوچەکەش دەخاتە مەترسییەوە"، هاوکات ترسی ئەوەش هەیە ئێران ڕۆیشتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز لە کەنداو ڕابگرێت، کە کەناڵی هەناردەکردنی نەوتی خاو و سووتەمەنییە لە شانشینی سعوودیەوه، کوێت، عێراق و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییش.
تۆڕه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، لێدوانەکانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان بەو مانایەیە کە هەردوولا هێشتا دوورن لە گەیشتن بە چارەسەر.
وەڵام بدەوه