له كاتێكدا بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانی ئه‌تۆمی له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له ئه‌گه‌ری هێرشی كتوپڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی هیچ لایه‌نێك، نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیوه.
رۆژنامه‌كه به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی داوه، ئیسرائیل ده‌توانێت له ماوه‌ی ته‌نیا حه‌وت سه‌عاتدا ئاماده‌ی هێرشكردنه سه‌ر تاران بێت. له‌و ماوه كورته‌دا گوشاره‌كان بۆ سه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ زۆر نابێت و هیچ كه‌سێك ناتوانێ له هێرشه‌كه پاشگه‌زی بكاته‌وه.
به‌رپرسانی ئیسرائیل پێیان وایه واشنتن له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هیچ بژارده‌یه‌كی تری نییه جگه له‌وه‌ی كه پاڵپشتیی له ئیسرائیل بكات. ئه‌وان باسیان له‌وه‌ش كردووه كه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ته‌نانه‌ت دوای گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش به رێككه‌وتن، له‌وانه‌یه فه‌رمانی هێرشه‌كه بدات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوای دیداری مانگی نیسانی رابردووی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، به‌رپرسانی سه‌ربازی و ته‌ناهیی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردبووه‌وه كه خۆیان بۆ هێرشێكی بچووك بۆ سه‌ر ئێران ئاماده بكه‌ن كه هیچ پێویستییه‌كی به ئه‌مه‌ریكا نییه، هه‌رچه‌نده نووسینگه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ زانیارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نیویۆرك تایمزی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێ داواكاریی سه‌ره‌كیی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، هیچ ده‌رفه‌تێك به ئێران نه‌درێت و هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا نه‌كات و ته‌نیا له رێگه‌ی هێرشه‌وه پرسی ئه‌تۆمی یه‌كلا بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ده‌كرێ له رێی دیپلۆماسییه‌وه ئێران به وازهێنان له چالاكیی ئه‌تۆمی رازی بكرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو بڵاو بووه‌وه كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی پێشنیازێكی رێككه‌وتندا، خه‌ریكه به ئه‌نجام ده‌گه‌ن كه بریتییه له‌وه‌ی ئێران بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ واز له پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له سزاكان بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر پێشنیازه‌كه هه‌ڵوێستیان نه‌بووه و هه‌ندێك میدیا ئاماژه‌یان دابوو كه زه‌حمه‌ته ئه‌مه‌ریكا قبوڵی بكات.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه