مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل كرا و فڕۆكەخانەی تەلئەڤیڤ داخرا.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 6ی 2025 ڕایگەیاند: مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراوە و لە ئاسماندا پووچەڵ كرایەوە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "دوای ئەو ئاگادارکەرەوەی کە ماوەیەکی کەم لەمەوبەر لە چەند ناوچەیەکی ناو ئیسرائیل لێدرا، مووشەکێک کە لە یەمەنەوە هەڵدرا و پووچەڵ كرایەوە".
پاش ئەوەی مووشەكەكە لەلایەن حوسییەكانی یەمەنەوە هەڵدراوە، فڕۆكەخانەی تەلئەڤیڤ لەبەر سەلامەتیی خەڵك و دۆخی لەناكاو داخرا.
وەڵام بدەوه