بەرپرسانی پاكستان و پۆلیسی ئەو وڵاتە هەڵاتنی 200 زیندانییان لە شاری كراتچی لە باشووری پاكستان ڕاگەیاند.
بەرپرسانی وڵاتەكە ڕایانگەیاندووە، درەنگانی ئێوارەی دووشەممە، دوای ئەوەی بوومەلەرزە ڕوویداوە، ڕێگە دراوە زیندانییەكان لە ژوورەكانیان بهێنرێنە دەرەوە، ئەوەیان بە دەرفەت زانیوە و 200 زیندانی هەڵاتوون.
وەزیری دادی هەرێمی سند لە پاكستان ڕایگەیاند: ئەو زیندانییانە چەكیان لە پاسەوانەكان سەندووە و بووەتە شەڕە تەقە و دەروازەی سەرەكییان شكاندووە.
ئەمە بە یەكێك لە گەورەترین هەڵاتنەكانی زیندان لە پاكستان دادەنرێ.
وەڵام بدەوه