Kurdistan Press - لە سەربازانی ئیسرائیل قەوما لە سەربازانی ئیسرائیل قەوما | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە سەربازانی ئیسرائیل قەوما

چوار سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە کوژران و هەوڵی ڕفاندنی سەربازێکی بریندار درا

لە کاتێکدا کە لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری غەززە بەردەوامە، بەپێی سەرچاوەکانی كه‌ناڵى (ئەلعەرەبییه‌)، چوار سه‌ربازى ئیسرائیلی له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى باڵەخانەیەكی بۆمبڕێژكراودا لە (خان یونس)، کوژران.

هەروەها سەرچاوەکانى ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 6ى 6ى 2025) کە ١١ سەربازی دیكه‌ى ئیسرائیلی بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە.

له‌ دواى برینداربوونى سه‌ربازه‌كان، هه‌وڵى ڕفاندنی یه‌كێك له‌ برینداره‌كان درا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ شكستی پێهێنرا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل پێشڕەوییان کردبوو بۆ ناوچەکانی باشووری خان یونس. په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئیسرائیل به‌هاوكارى هێزه‌ ئاسمانییەکان پێشڕەوییان کردووە، به‌ شێوه‌یه‌ك هەرکەسێک لە ناوچەکانی لەشکرکێشی هەوڵی جموجۆڵی بدایه‌، ده‌كرایه‌ ئامانج.

لە ١٨ی ئازارەوە ئاگربەستێکی ناسکی دوو مانگی نێوان ئیسرائیل و حەماس داڕما. هێزەکانی ئیسرائیل لە ١٧ی ئایارەوە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کەرتی غەززە چڕتر کردووەتەوە و جەختیان لەسەر ئیرادەی خۆیان بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی ماوەتەوە و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی غەززە و نەهێشتنی حەماس کردووەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه