ترەمپ: متمانەم بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کەمی کردووە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپئکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ (چوارشەممە 11ى 6ى 2025) پەخشکرا، ڕایگەیاند، متمانەی کەمبووهتهوه لهوهى ئێران ڕازی دهبێت بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لە پۆدکاستی "پۆد فۆرس یەک"، سەبارەت بەوەی کە ئایا پێی وایە دەتوانێت ئێران ڕازی بکات بە وازهێنان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ترەمپ وتی "نازانم، پێشتر وا بیرم دەکردەوە، بهڵام تادێت متمانەم كهمتر دەبێتهوه".
ئاکسیۆس ڕۆژی سێشەممە بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی و ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ترامپ بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە لەم کاتەدا دژایەتی کردەوەی سەربازی دژی ئێران دەکات، چونکە پێیوایە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەیە.
ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ئەمریکا ئەم قسانەی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نەتانیاهۆ ڕۆژی دووشەممە كردووه.
بەڵام فۆکس نیوز لە زاری ترەمپەوە بڵاویکردووەتەوە، ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا "شەڕانگێزتر" بووە
ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت، هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئێران و بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە، پێناچێت ئەو ڕۆژە ئەنجام بدرێت.
پێنجشەممەی ڕابردوو، ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئاگادارکراوی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل دڵنیایی داوەتە ئەمریکا کە هێرش ناکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تا ئهو كاتهى ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات کە دانوستانەکان لەگەڵ تاران، شکستی هێناوە.
وەڵام بدەوه