ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی گرنگی مووشه‌كی ئێران و شرؤڤه‌كارێكی سه‌ربازیی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئێستا ئاسمانی ئێران به‌ته‌واوه‌تی كراوه‌یه بۆ هه‌ر هێرشێكی تر.
كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ هه‌ینی)، كه‌ناڵی حه‌ده‌س بڵاوی كرده‌وه كه ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی مووشه‌كى (ئیمام عه‌لی) له خرم ئاباد له رۆژئاوای ئێران.
ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئێران یه‌كێكه له بنكه گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته كه له ناوچه‌یه‌كی شاخاویدایه و له‌و شوێنه‌وه ئێران هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌نجام داوه.
مه‌سعوود فه‌ك، شرۆڤه‌كاری سه‌ربازیی بۆ كه‌ناڵی (حه‌ده‌س) ڕایگه‌یاندووه: "ئاسمانی ئێران ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئێران ده‌رچووه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "هێزی ئاسمانیی ئێران ئێستا ناتوانێ هیچ مووشه‌كێك یان درۆنێك تێك بشكێنێ و ئاسمانیان كراوه‌یه بۆ هه‌ر هێرشێك و ھێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئاسمانی ئێران به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێران نه‌ماوه و هه‌روه‌ها ئێران توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی نه‌ماوه و ئێستاش ئیسرائیل ده‌ستی كراوه‌یه بۆ هه‌ر هێرشێكی تر له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری ئه‌و وڵاته."
وەڵام بدەوه