ئه‌یهود باراك سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى هارتسى ئیسرائیلى بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ى ناتوانێ به ته‌نیا ئێران بڕووخێنێ، بۆیه پێویستى به هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى حوزه‌یران، ئه‌یهود باراك سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل، باس له جه‌نگى وڵاته‌كه‌ى دژ به ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئیسرائیل دژ به ئێران ده‌سكه‌وتنى گه‌وره‌ى هه‌بووه، به‌ڵام ئێسته ده‌چێته ناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى درێژ و ئازاربه‌خش".
ئه‌یهود باراك باس له‌وه ده‌كات ئیسرائیل پێویستى به هاوئاهه‌نگى هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌شڵێ، "رووداوه‌كان به‌خێرایى تێده‌په‌ڕن، ئه‌گه‌ر ئێران بڕیار بدات ببێته خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره ده‌بێت، چونكه ده‌توانرێت بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكرێت هێرشه‌كانى ئیسرائیل له وڵاتێكه‌وه‌یه خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمییه و واژووى له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌كردووه".
ئه‌یهود باراك ره‌خنه له‌و "سه‌رمه‌ستییه" ده‌گرێت كه له راگه‌یاندن و شه‌قامى ئیسرائیلى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌ى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رای گه‌یاند، "هه‌ڕه‌شه‌ى ئێرانى نه‌هێشتووه" ئه‌یهود باراك ده‌ڵێ، "ئه‌و لێدوانه زووه و له واقیع دووره".
وەڵام بدەوه