یسرائیل كاتس وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس نووسیویه‌تى، "پێویسته روونكردنه‌وه بده‌م، به‌ڵگه‌نه‌ویسته هیچ نیازێك نییه زیانى جه‌سته‌یى به دانیشتووانى تاران بگه‌یەنرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى "دكتاتۆرى بكوژ به دانیشتووانى ئیسرائیلى ده‌كات، ئه‌وەی دانیشتووانى تاران ناچار ده‌كات باجى دیكتاتۆرییه‌ت بده‌ن و ماڵه‌كانى خۆیان جێده‌هێڵن له‌و ناوچانه‌ى كه پێویسته هێرشیان بكرێته سه‌ر، ئه‌وانیش ئامانجه‌كانى رژێم و ژێرخانى ته‌ناهى تارانه..
"له پاراستنى دانیشتووانى ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بین" كاتس وای گوت، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكدا لە كاتی بەسەركردنەوەی زیانەكانی مووشەكەیلی ئێرانی كەوتەوە، گوتی "خەڵكی تاران باجی ئەم هێرشانەی ئێران دەدەن".
وەڵام بدەوه