Kurdistan Press - فڕۆکە جەنگیەکانى ئەمریکا بی-2 چاوەڕاوانى فەرمانى هێرشن فڕۆکە جەنگیەکانى ئەمریکا بی-2 چاوەڕاوانى فەرمانى هێرشن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکە جەنگیەکانى ئەمریکا بی-2 چاوەڕاوانى فەرمانى هێرشن

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو كۆشكی سپی رای گەیاند كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو بڕیاری یەكلاكەرەوە سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ئێران دەدات، ئەمڕۆ شەش فڕۆكەی جۆری بی-2 لە ئەمەریكاوە بەرەو ناوچەكە جووڵێنران، بەرپرسانی ئەمەریكا دەڵێن هێشتا فەرمانیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بۆ نەهاتووە.

ماڵپەڕی "زە ئافیشنست"ی سەربازی ئەمەریكی رای گەیاند كە دوو كۆمەڵەی بۆمبهاوێژی جۆری بی-2 بنكەی ئاسمانیی وایتمانیان لە ویلایەتی میزووری لە ئەمەریكا جێهێشتووە، بەپێی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"یش، بەرپرسانی ئەمەریكا ئاشكرایان كرد كە تا ئێستە فەرمانیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەو بۆمبهاوێژانە پێ نەگەیشتووە، بەڵام جووڵاندنیان راستە. 

هاوكات لەگەڵ جووڵاندنی ئەو بۆمبهاوێژانە هەوڵێك بۆ كۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمەریكا و ئێران لە ئیستەنبووڵ بە میانگیریی توركیا هەیە، لە هەوڵێكی هاوبەشی نهێنیی ترەمپ و ئەردۆغان، بەڵام هەوڵەكان بەهۆی بەدەستنەهێنانی رەزامەندیی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران تا ئێستە شكستی هێناوە، ئەوە لەوكاتەی بڕیارە ئەمڕۆ ترەمپ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ تیمی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی ساز بكات بۆ تاوتوێكردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئەمەریكا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه