Kurdistan Press - باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشداری دەدات باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشداری دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشداری دەدات

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە عێراق و داوایان لێدەکات، مۆبایلەکانیان بە شەحن کراوی بهێڵەوە و لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان لە پەیوەندیدا بمێنەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان ئاگادار دەکەنەوە، بەهیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن و چەند ڕێنماییەکیشیان بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکیانە بڵاو کردووەتەوە، کە لە عێراقن.
لە ڕێنماییەکاندا هاتووە، لە شوێنە قەرەباڵغەکان خۆیان بەدوور بگرن، هاوکات مۆبایلەکانیان بەردەوام پڕشەحن بێت و بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان لە پەیوەندیدا بن، بۆ ئەوەی زانیاریی لە بارەی بارودخیان بدەن. 
هەروەها داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی لە عێراق کردووە، بەردەوام ئاگایان لە هەواڵەکان بێت، ئەوانەشی دەیانەوێت لەسنووری تورکیا و کوەیت، عێراق جێبێڵن، دەبێت باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە تورکیا و کوەیت ئاگادار بکەنەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا