ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له‌گه‌ڵیدا كردووه، كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌باره‌ی جه‌نگی ئه‌مدواییه و پرسی ئه‌تۆمی و پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه و به‌شێك له ورده‌كاریی ئاگربه‌ست ده‌خاته روو، كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه دانی به‌وه ناوه كه بۆ ئاگربه‌ست پێشی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، قه‌ته‌ر پێوه‌ندیی پێوه كردوون.
له سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره پرسیاری ئه‌وه له گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات كه تره‌مپ پێی وایه، پلانی ئه‌تۆمیی ئێران له‌ناو براوه، ئه‌ویش بێ ئه‌وه‌ی پشتڕاستی بكاته‌وه یان ره‌تی بكاته‌وه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی پێشێل كراوه و زیانی به‌ركه‌وتووه، یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
پێشكه‌شكاره‌كه دیسان پرسیاری لێ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، ئێسته پلانه ئه‌تۆمییه‌كه له‌ناو براوه یان نا؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت، ''ئێران ئه‌و مافه‌ی هه‌یه له راستایهكی ئاشتیخوازانه‌دا سوود له وزه‌ی ئه‌تۆمی وه‌ربگرێت، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 14ی په‌یماننامه‌ی ئێن پی تی، ئێران به ته‌واوی مافی سوودوه‌رگرتن له وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه، به مه‌رجێك ئاشتیخوازانه بێ، بۆیه‌ش ئێران واز له‌و مافه‌ی خۆی ناهێنێت.''
به‌گوێره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه كه ئاژانسی ته‌سنیم به فارسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێشكه‌شكاره‌كه دیسان وازی لێ ناهێنێت و سێباره پرسیاری لێ ده‌كاته‌وه، چی به‌سه‌ر پلانه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان هاتووه، چ به‌شێكی له‌ناو چووه و چیی لێ ماوه‌ته‌وه؟ به‌قائی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، ''ئه‌وه پرسێكی لاوه‌كییه و ده‌بێت نیگه‌رانیی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت، شتێكی خراپه كه زۆر كه‌س ده‌یانه‌وێت له جه‌وهه‌ری ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكه‌نه‌وه، دێن باس له كاریگه‌رییه‌كانی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا گورزێكی گه‌وره به‌ر دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وتووه.''
هاوكات پرسیاری ئه‌وه كراوه بۆچی رێگه ناده‌ن پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی دووباره بێنه‌وه ئێران و دۆخه‌كه له نزیكه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنن؟ گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به داواكارییه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی ئێران ده‌كات، كه داوای هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ڵپه‌ساردن به واتای به یه‌كجاریی پچڕانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاژانس نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و ئه‌و گله‌یی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه ناپاكی له دانوستاندا كردووه، دوو رۆژ به‌ر له گه‌ڕێكی تری دانوستان، گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل پێ كرد تا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، بۆیه‌ش متمانه‌یان به ئه‌مه‌ریكا نییه.
به‌قائی هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه قه‌ته‌ر رۆڵی هه‌بووه له ئاگربه‌ست و یه‌كه‌م جار قه‌ته‌ر پێوه‌ندی به ئێرانه‌وه كردووه و به ئێرانی گوتووه، با شه‌ڕه‌كه بوه‌ستێنرێت و دواتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێوه‌ندییان به‌ئێران كردووه و رازی بوون به‌وه‌ی جه‌نگ بوه‌ستێنرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''ئێران توانیویه‌تی به‌رگریی له ئاسایش و سه‌روه‌ریی خۆی بكات، دواجار ئه‌وان ناچار بوون راده‌ستی خواستی خه‌ڵكی ئێران ببن و داوای ئاگربه‌ستمان لێ بكه‌ن، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نین و خه‌ڵكێكی ئاشتیخوازین و له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن هه‌یه كه به‌دوای جه‌نگه و رێز له رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناگرێت.''
له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونی كردووه‌ته‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نییه، زۆریش دۆستی قه‌ته‌رن و له ئاستی باڵادا دڵنه‌وایی قه‌ته‌ریان كردووه، ئه‌وه‌ی رووی داوه مافێكی وه‌ڵامدانه‌وه بووه و ده‌بوو ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه.
پێویسته بگوترێ ئێران له ئێواره‌ی 23ی حوزه‌یران، 14 مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌دید له قه‌ته‌ر كرد، دواتر دۆناڵد تره‌مپ گوتی 13 مووشه‌ك له ناو بران و یه‌كێكیش رێگه‌ی لێ گۆڕا و له چۆڵهوارییهك كه‌وته خواره‌وه، ته‌نانه‌ت سوپاسی ئێرانی كرد كه به ئاگربه‌ست رازی بووه.
هێرشه‌كه‌ی ئێران له وه‌ڵامی هێرشی فڕۆكه‌كانی B2ی ئه‌مه‌ریكا بوو كه له 22ی مانگ هه‌رسێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هانی له‌ناو برد.
جێی باسه له رۆژانی رابردوودا رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل ئه‌وه‌یان بڵاو كردبووه‌وه كه قه‌ته‌ر خۆی ده‌ستپێشخه‌ر بووه له‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ببه‌زێنرێت، به‌ڵكو بتوانێت كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنێت و ئه‌وه‌ی له هێرشی قه‌ته‌ر رووی داوه، هه‌موو به‌رنامه بۆداڕێژراو بووه و ئامانجه‌كه ئه‌وه‌بووه ئێران له كه‌فوكوڵ بخات.
وەڵام بدەوه