ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ئاشکرای کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی یەدەگی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی خۆی لە هەر هێرشێکی دەرەکی، ئەو یۆرانیۆمەی بۆ ناو تونێلەکانی ژێر زەوی لە دامەزراوەکانی فۆردۆ و ئیسفەهان گواستووەتەوە.
باراک ڕاڤید، پەیامنێری ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"، لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیلییەوە کە ئاگاداری ڕاپۆرتە هەواڵگرییە هەستیارەکانن، ڕایگەیاند ئەو دامەزراوە ژێرزەمینییانە دوای هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا و ئیسرائیل، بە کردەوە لە جیهانی دەرەوە دابڕاون؛ ئەمەش وای کردووە کە بۆ ئێران قورس بێت ئەم یۆرانیۆمە بە خێرایی بەدەست بهێنێتەوە یان لە چوارچێوەی هەر گرژییەکی ئەتۆمیدا بەکاری بهێنێت.
ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکان لە ئیدارەی ئەمریکاوە جەختیان کردووەتەوە، ئەو هێرشانەی بەم دواییانە دژی ئێران ئەنجام دراون "لەسەرخۆ و سنووردار" بوون و واشنتۆن لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە تارانی ئاگادارکردووەتەوە کە هەوڵی گۆڕینی ڕژێم نادات، بەڵکوو ئامانجی ئەوەیە بە ڕێگریکردن لە ئێران، کۆتایی بە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بهێنێت، بەتایبەتی دوای تێوەگلانی ئێران لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا.
بە پێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی "سی بی ئێس"ی ئەمریکی، واشنتۆن پەیامێکی ڕوونی بە تاران گەیاندووە کە ناوەڕۆکەکەی ئەوەیە: ئەم هێرشانە "لووتکەی وەڵامدانەوە"ن و ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاکێشان بۆ ناو شەڕێکی گشتگیر نین. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران و فراوانبوونی بۆ چەندین گۆڕەپانی هەرێمیی جیاواز، گرژییەکی بێوێنەی بەخۆیەوە بینیوە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه