Kurdistan Press - وەزیری دەرەوەی ئێران: دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرین وەزیری دەرەوەی ئێران: دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دەرەوەی ئێران: دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکیی ڕاگەیاند بەرنامەی ئەتۆمی بووەتە بەشێک لە شکۆی نیشتمانیی ئێران و خەڵکی ئیران، پاش ئەو جەنگەی تووشیان بوو، قبوڵ ناکەن دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگیرێ.
عەباس عێراقچی رۆژی سێشەممە 1ی تەمووز، لە یەکەم گفتوگۆی لەگەڵ کەناڵێکی ئەمریکی پاش جەنگی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، بە ئاماژەکردن بەوەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە "لەناوچوونی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران راست نییە" گوتی: "کەس ناتوانێ تەکنەلۆژیا و زانستی ئەتۆمی بە بۆمباران لەناو ببات. ئێمە ئەگەر بمانهەوێ و بڕیار بدەین دیسان بەرنامەی ئەتۆمیمان پەرە پێ بدەین، دەتوانین بەپەلە دامەزراوە ئەتۆمییەکان نۆژەن بکەینەوە و کاتی لەدەستچووش زۆر بە خێرایی قەرەبوو بکەینەوە".
بە گوتەی عێراقچی: "دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەم زووانە دەست پێ ناکاتەوە لەبەر ئەوەی تاران دەبێ لەپێشدا لەوە دڵنیا بێتەوە "ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا دیسان هێرش ناکاتەوە سەر ئێران".
ڕۆژێک پێشتر سەرۆکی ئەمریکا گوتبوو بە نیازی دانوستان لەگەڵ ئێران نییە و ئامادەش نییە هیچ پیشنیارێک بداتە ئەم وڵاتە و تەنانەت نایهەوێ قسەیان لەگەڵ بکات؛ لەبەر ئەوەی ئەمریکا بەرنامەی ئەتۆمیی ئیرانی بە تەواوی لەناو بردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه