ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا، مایك لۆلەر و جۆش گۆتهایمەر، پرۆژەیەك پێشكەش دەكەن تاكوو تەلئەبیب بەرانبەر بە ئێران بە بەهێزترین چەك كە فڕۆكەی بی-2 و بۆمبی GBU-57 ـە چەكدار بكات.
كەناڵ 14ی ئیسرائیلی باسی لەوە كردووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تاوتویی پێدانی فرۆكەی بی 2 و بۆمبە حەشارشكێنەكانی بە ئیسرائیل دەكات، كە لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل، ئەمریكا بەكاری هێنا، ئەمەش پرۆژەیەیاسایەكی هاوبەشی دیموكرات و كۆمارییەكانە.
سەرچاوەیەك ڕایگەیاندووە مەبەستی سەرەكیی ئەمریكا بریتییە لەوەی ڕێگە لەوە بگرێ ئێران ببێتە وڵاتێكی ئەتۆمی و زلهێز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەڵام بدەوه