لە نوێترین پێشهاتدا، ئەمریكا دەڵێ: قبووڵی ناکەین ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی وەزی ئەتۆمی رابگرێت.
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، پێویستە ئێران بەبێ دواکەوتن هاوکاریی تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بکات و پابەند بێت بە پەیماننامەی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.
ئەمە لە كاتێكدایە كە دوای هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران، ئەو وڵاتە بە پرۆژەیاسایەك لە پەرلەمانی ئێران، پرۆسەی هاوكاریكردنی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵپەسارد.
وەڵام بدەوه