هۆشدسری برسێتی دەدرێت، خەڵکی غەززە ڕۆژانە تەنها یەک ژەمی نان دەخۆن. به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراكی جیهانی سه‌ر به تهوهیهكگرتوهكان رایگه‌یاند، "زۆربه‌ی خێزانه‌كانی شاری غه‌ززه به‌زه‌حمه‌ت ڕۆژانه یه‌ك ژه‌م ده‌خۆن.
به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراكی لهپهیامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، ترس له برسێتی و پێویستی به‌په‌له‌ی خۆراك له غه‌ززه به به‌رزی ماوه‌ته‌وه، ئاسایشی خۆراك له غه‌ززه و هه‌مو سیسته‌مه‌كانی خۆراك له لێواری داڕماندان.
خه‌ڵكێكی زۆر ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كیلۆ ئارد
ڕونیشیكرده‌وه، یه‌كێك له خێزانه‌كانی غه‌ززه به‌هۆی گه‌رمای زۆر و كه‌می خۆراك لههۆشچونیان ڕاگه‌یاندوه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كیلۆ ئارد.
سه‌باره‌ت به برسێتییش، به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراكی ئاماژه‌ی به داتای مه‌ترسیدار كردوه و ئاشكراشیكردوه، "هه‌مو خێزانه‌كانی نیشته‌جێی غه‌ززه، رۆژانه ته‌نها یه‌ك ژه‌م نان ده‌خۆن، ئه‌و ژه‌مه‌ش زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن ده‌ستیان بكه‌وێت".
وەڵام بدەوه