Kurdistan Press - ئێران جیهان شۆک دەکات ئێران جیهان شۆک دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران جیهان شۆک دەکات

ئێران کامێراكانی چاودێریى سه‌ر به‌ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان لابرد

ئیسماعیل كه‌وسه‌رى، ئەندامی کۆمیتەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی کامێرای چاودێریی سه‌ر به‌ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لابردووە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئێران.

ئیسماعیل که‌وسەری، لە ڕاگه‌یاندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: "ئەم هەنگاوە بەشێکە لە یاسایەک کە لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە دەرچووە و لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی کە بە ڕەفتاری لایەنگری و ناپڕۆفیشناڵانەی ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئه‌تۆمی وەسفی کردووە، هاوکاری لەگەڵ ئەو ئاژانسە سنووردار دەکات.

ئه‌و ئەندامه‌ی کۆمیتەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، گوتیشی: "بەداخەوە گرۆسی ئەو زانیاریانەی کە لە سەردانەکانی بۆ تاران بەدەستی هێنابوو لەگەڵ ئەمریکییەکان و ئیسرائیل هاوبەش کرد و ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی متمانە و ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئەو دەزگایە کە خرایە کارنامەی پەرلەمانەوە.

لە ٢٤ی حوزه‌یرانى 2025، پەرلەمانی ئێران دەنگی دا بە ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ڕایگەیاند کە هەر دەستڕاگەیشتنێکی داهاتوو بۆ پشکنەران بە مەرجی ڕەزامەندی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئاشتیانە دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه