سەرۆککۆماری ئێران مەرجی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشکرا دەکات.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران یاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد و لە ئێستادا چەند مەرجێک بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو ئاژانسە دیاری دەکات. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: چاوپۆشی کردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کاریگەری خراپی لەسەر پێگەی ئەو ئاژانسە هەبووە، بۆیە تاوەکو پێداچوونەوە بۆ ستاندارد و هەڵسوکەوتی خۆی لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران نەکات، کاریان لەگەڵ ناکەین.
جارێکی دیکە پزیشکیان هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات لە ئەگەری هێرش کردنەوە و گوتی،"ئەگەر ئیسرائیل هەڵەی هێرشکردن دووبارە بکاتەوە، وەڵامێکی کەمەرشکێنی دەدەینەوە."
وەڵام بدەوه