Kurdistan Press - هەسەدە هێرشی کرد هەسەدە هێرشی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەسەدە هێرشی کرد

سەرچاوە سوورییەکان، ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووز ڕایانگەیاند کە شەوی ڕابردوو پێکدادانی توند لەنێوان یەکەکانی سوپای سووریا و چەکدارانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی "هەسەدە" لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب هەڵگیرساوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پێکدادانەکان لەسەر میحوەری گوندەکانی "ئیمام" و "ڕەسم ئەلکروم" لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕوویانداوە، ئەمەش دوای هەوڵێکی دزەکردنی گروپەکانی سەر بە "هەسەدە" بەرەو خاڵەکانی سوپای سووریا لە ناوچەکە.

سەرچاوە مەیدانییەکان دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانی سووریا هەوڵەکەیان تێکشکاندووە، لە کاتێکدا پێکدادانەکان هێشتا بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامن و هەردوولا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هێزی زیاتر ڕەوانەی هێڵەکانی رووبەرووبوونەوەی یەكتر دەکەن.

ئەم پێکدادانانە دوای شکستیهێنانی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی "هەسەدە" دێت، کە نەیانتوانی لەسەر جێبەجێکردنی "ڕێککەوتنی 10ی ئازار" ڕێکبکەون. ڕێککەوتنەکە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانەی کە زۆرینەیان کوردن و تێکەڵکردنیان بە سوپای سووریا، هەروەها ڕادەستکردنی ئیدارەی شارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە حکوومەتی ناوەندی.

بەهۆی پابەندبوونی شاندی "هەسەدە" بە بابەتی فیدراڵی و سووربوونیان لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکانیان بەشێوەی کوتلەیەکی سەربەخۆ لەناو سوپادا، گرژی باڵی بەسەر دانوستانەکاندا کێشابوو، کە بە ئامادەبوونی نێردەی ئەمەریکی، تۆماس براک بەڕێوەچوو. ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی پێشبینییەکان بە نزیکبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی کراوە لەنێوان هەردوولادا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه