Kurdistan Press - ئیسرائیل پلانی بۆ دووبارە هێرشكردنەوە سەر ئێران داڕشتووە ئیسرائیل پلانی بۆ دووبارە هێرشكردنەوە سەر ئێران داڕشتووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل پلانی بۆ دووبارە هێرشكردنەوە سەر ئێران داڕشتووە

میدیایەكی جیهانی ئەمڕۆ یەكشەممە ئاشكرای كرد كە ئیسرائیل پلانی بۆ دووبارە هێرشكردنەوە سەر ئێران داڕشتووە، ئاماژە بەوەش دەكات كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاگاداری پلانەكەیە.
ئاژانسی (ئەی ئێن ئەی)ی ئاسیایی بڵاوی كردەوە: ئیسرائیل پێیوایە ئێران بەشێكی زۆر لە ماددە یۆرانیۆمەكانی گواستبووەوە بۆ بنكەی ئەتۆمی ئەسفەهان و لەوێ لە ترسی هێرشەكانی مانگی رابردوو شاردرابوونەوە.
بڵاویشی كردەوە: هەردوو حكوومەتی ئەمریكا و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی كە رێژە یۆرانیۆمی ماوەی ئێران جێگەی مەترسین.
سەرچاوە میدیاییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەمریكا و ئێران سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران نەگەیشتنە رێككەوتنی نوێ، ئەوا هێرشە نوێیەكەی ئیسرائیل دەست پێ دەكات.
نەشی شاردەوە كە ئیسرائیل و ئەمریكا پلانیان داڕشتووە لە هێرشە نوێیەكەدا تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناو ببەن و بەیەكجاری كۆتایی پێ بهێنن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه