Kurdistan Press - هەسەدە کەوتە شەڕەوە هەسەدە کەوتە شەڕەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەسەدە کەوتە شەڕەوە

 چەند رۆژێكە ناكۆكی و ململانێكان لە سووریا گەرمە، لە پارێزگای سویدا شەڕ و پێكدادانی چەكداری لە نێوان چەكدارە درووزەكان و خێڵەكانی ناوچەكە دروست بوو، بۆ شەڕ لە نێوان ئەوان و هێزە تەناهییەكانی دیمەشق سەری كێشا و دواتر حكوومەتی دیمەشق بە هێزی سەربازی دۆخەكەی یەكلا كردەوە، ئەمڕۆ رووبەڕووبوونەوەی لە نێوان ئەندامانی هەسەدە و ئاسایشی گشتیی حكوومەتی سووریا لە پارێزگای حەلەب دروست بوو.

وەك روانگەی مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی كردەوە، دەشتایی دێر حافز لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب ئەویش ئاڵۆزی تەناهی بەخۆیەوە بینی، ئەوجارەیان لە نێوان ئەندامانی هەسەدە و ئەندامانی ئاسایشی گشتیی سەر بە حكوومەتی دیمەشق، تەقەكردنێكی پچڕ پچڕ دروست بوو، كاتێك ئاسایشی گشتیی حكوومەتی سووریا بێ ئاگەداركردنەوەی هەسەدە ویستیان بچنە ناوچەكە.

ئەو پەرەسەندنەی ئەمڕۆ یەكەمینە لە دوای گفتوگۆكانی هەفتەی رابردووی دیمەشق لە نێوان هەسەدە و خۆسەریی رۆژئاوا و نوێنەرانی حكوومەتی سووریا بە سەرپەرشتیی نێردراوی ئەمەریكا بۆ سووریا، كە دووپات لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتانە هەشتخاڵییەكەی دیمەشق لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی لە ئازاری رابردوو كرایەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه