كەناڵی پرێس تی ڤیی ئێران، لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئێرانەوە، كە ناوی نەهێناوە، ڕایگەیاندووە: ئێران، زانیاریی هەواڵگریی پێ گەیشتووە، ئاماژە بەوە دەكا، ئەمریكا دەستپێشخەریی دیپلۆماتی وەكوو بەرگێك بۆ ئامادەكارییە سەربازییەكانی بۆ شەڕ بەكار دەهێنێ، بۆیە لەسەر ئێران پێویستە، خۆی بۆ ململانێ ئامادە بكا، لەبری ئەوەی بەشداریی گفتوگۆ بكات.
ئەو بەرپرسە، بە كەناڵە ئێرانییەكەی ڕاگەیاندووە: زانیارییە هەواڵگرییەكانمان، ئاماژە بەوە دەكەن، كە واشنتۆن، پیشاندانی نیازی گفتوگۆ، بۆ ئامادەكاری بۆ شەڕ بەكار دەهێنێت، نەك لەپێناو ئاشتی.
ئاماژەی بەوەش كردووە: گەر كارەكە بەم جۆرە بێ، هۆكارێك بۆ لەدەستدانی كات نابینین، باشترە سەرنج و هێزمان بخەینە سەر ئامادەكاریی بۆ ململانێ.
ئەو بەرپرسە، ڕاشیگەیاندووە: ئامانجی دانوستانی ئەمریكا، داماڵینی چەكی ئێرانە، بۆ قەرەبووكردنەوەی لاوازیی ئیسرائیل لە شەڕی داهاتوودا.
دەشڵێ: هەر گەڕێكی نوێی دانوستان، پێویستە گرەنتیی كرداریی تێدا دەستەبەر بكرێ، بۆ ئەوەی نەبێتە پرۆسەیەكیی ئەمنیی فریودان.
وەڵام بدەوه