بەهۆی پێكدادانەكانی نێوان درووزییەكان و دەشتەكییەكانی ناوچەكە لە باشووری سووریا، ژمارەی كوژراوان گەیشتووەتە 940 كەس.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سووریا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی ئاگربەست كرابوو، جارێكی دیكە شەڕ لەنێوان درووزییەكان و دەشتەكییەكانی ناوچەكە دەستی پێكردەوە، بەوەش لە ماوەی7 ڕۆژی شەڕەكەدا 940 كەس لە درووزییەكان و دەشتەكییەكان و هێزەكانی ئەحمەد شەرع كوژراون.
دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو شەڕێكی كۆمەڵایەتی لەنێوان درووزییەكان و دەشتەكییەكانی سوەیدا هەڵگیرسا، هێزەكانی ئەحمەد شەرع بەرەو ناوچەكە پێشڕەوییان كرد و هێرشیان كردە سەر درووزییەكان، پاش ئەوە ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە پاشەكشەی بە هێزەكە كرد.
وەڵام بدەوه