میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 20ی ته‌مووزی ساڵی 1974، توركیا هێرشی كرده سه‌ر دوورگه‌ی قوبرس و بیانووی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌وه‌بوو، پێكهاته‌ی كه‌مینه‌ی تورك له‌م وڵاته بپارێزێت.
میدیاكانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه، ئاماژه‌یان به رووداوی چه‌ند رۆژی رابردوو كردووه كاتێك سوپای وڵاته‌كه‌یان هێرشی كرده سه‌ر سووریا و به‌رگریی له پێكهاته‌ی درووزی كرد، كه‌چی توركیا هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و سه‌ركۆنه‌ی كرد.
ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه به توركه‌كان بگه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر پارێزگاریكردن له كه‌مینه‌كان بۆ توركیا ره‌وا بێت، ئه‌وا بۆ ئیسرائیلیش ره‌وایه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه توركیا له‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل كردیه سه‌ر سووریا، زۆر نیگه‌ران بوو و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو به یه‌كجاری سوێدا له سووریا دابڕێت، بۆیه‌ش پێوه‌ندیی به ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سووریا كرد و پاشان دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، دۆخێكی نوێ له سوێدا هاتووه‌ته كایه‌وه كه به دڵی توركیایه و كاره‌ساتباره، له شاری سوێدا تا ئێسته نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س كوژراون.
هێشتا دیار نییه ئیسرائیل به چ رێكارێك له داهاتوودا به‌رگریی له درووزییه‌كان ده‌كات، به تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه چه‌ند جارێك به فه‌رمی پاڵپشتیی خۆی له درووزه‌كان راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئێسته رووبه‌ڕووی توندوتیژی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌ته‌وه.
پێویستە بگوترێ زیاتر لە نیو سەدەیە قوبرس بووەتە دوو پارچە و بەشی باشووری سەربەخۆیە و بەشێکە لە یەکێتی ئەوروپا و زۆربەی دانیشتووانی یۆنانین بەڵام باکورەکەی تورکنشینە و لە لایەن تورکیاوە بە فەرمی ناسێنراوە.
وەڵام بدەوه