بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە خواردن ژەهراوی بووە. نووسینگەکەی رایگەیاند، بۆ ماوەی سێ رۆژ، ناچێتە سەر کار و لە ماڵەوە ئەرکەکانی بەڕێوەدەبات.
نەتەنیاهوو کە تەمەنی 75 ساڵە، شەوی رابردوو نەخۆش کەوت، ئەنجامی پشکنین دەریخستووە کە تووشی هەوکردنی ریخوڵە و وشکبوونەوە بووە.
راگەیێندراوی نووسینگەکەی ئاماژە بەوە دەکات، شەوی رابردوو ژیناو (موغەزی) بە نەتەنیاهوو دراوە.
نووسینگەکە دەڵێت: "لەسەر راسپاردەی پزیشکە تایبەتەکەی، سەرۆکوەزیران بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ماڵ پشوو دەدات و لەوێوە کاروباری وڵات بەڕێوەدەبات."
ساڵی 2023، ئامێری رکخستنی لێدانی دڵ بۆ نەتەنیاهوو دانرا و کۆتایی پار نەشتەرگەری پڕۆستاتی بۆ کرا.
وەڵام بدەوه