هەسەدە قسەی کۆتایی کرد لەبارەی ڕادەستکردنی چەکەکانی . وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط
ئێمە چەكدانان رەتدەکەینەوە، لە سایەی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە باشوری سوریا و پەرەسەندنی هەڕەشەکانی داعش لە دژیان بەم دواییانە.
بەهۆی گرژییە بەردەوامەکانی سوریا و پەرەسەندنی توندوتیژییەکان و هەڕەشەکانی داعش، مەحاڵە هێزەکانی سوریای دیموكرات چەکەکانیان رادەست بکەن.
فەرماندەیی گشتی ئەو هێزانە، كە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش پاڵپشتی دەكرێن، لە رۆژی یەکەمەوە ئامادەیی خۆی بۆ تێکەڵبوون بە دامەزراوە نوێیەکانی دەوڵەت راگەیاندووە.
دەتوانین لەرێگەی رێککەوتنێکی یاسایی دەستورییەوە بچینە ناو سوپای سوریاوە، کە دان بە پێگەی تایبەتمەندی هێزەکانماندا بنێت، بەمەرجێک وەك یەكەیەكی سەربازی یەکگرتوو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆمان بخرێتە ناو سوپای سوریاوە.
وەڵام بدەوه