بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لە دوالێدوانیدا ئامانجی حكوومەتی ئیسرائیل لە جەنگدا دووپات دەكاتەوە و دەڵێ: ئامانج كۆتاییپێهێنانی حەماسە لە غەزە، هاوكات دەبێ سەرجەم بارمتەكان بگەڕێنرێنەوە. دەشڵێ: شەڕ دژی بەرەی ئێران كۆتایی نەهاتووە.
نەتەنیاهۆ لە میانی سەردانی بارەگای هەواڵگریی سەربازی، كە هاوكات لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامەكەی بڵاو كردووەتەوە، دەڵێ: ئێمە دەستبەرداری ئامانجەكانمان نابین.
نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندووە، شەڕكردن دژی بەرەی ئێرانی كۆتایی نەهاتووە و بەردەوام دەبێ. دەشڵێ: ئیسرائیل هەمان مامەڵە لەگەڵ میلیشیا حووسییەكانی پشتیوانكراو لەلایەن ئێرانەوە دەكات.
ئەمە لە كاتێكدایە گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ناوچەكەدا بەرەو زیادبوون چووەتەوە و ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕاگەیاندووە، لەوانەیە هێرش بكەنەوە سەر ئێران.
وەڵام بدەوه