نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، دەڵێت: ئەمەریکا دەیەوێت رێگری لە پێکدادانی سووریا و ئیسرائیل بکات، چونکە ئەحمەد شەرع وەکو دوژمن سەیری ئیسرائیل ناکات.
هەینی 1ـی ئابی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، ویستێکی باشی هەیە و ئامانجەکانی لەگەڵ ئەمەریکا یەکدەگرنەوە.
باراک دەشڵیت: لەم دۆخەی ئێستا، ئێران هەڕەشە و ئاڵنگارییە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و سووریا پێکەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە: ئەمەریکا دەیەوێت ڕێگری لە پێکدادانی سووریا و ئیسرائیل بکات، چونکە ئەحمەد شەرع وەکو دوژمن سەیری ئیسرائیل ناکات.
هاوکات گوتیشی: دەبێت سەقامگریی سووریا لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا بێت کە هەموو پێکهاتەکان تیایدا بەشدار بن.
وەڵام بدەوه