مێدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و سوپای حكوومه‌تی كاتیی سووریا ڕووی دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌سه‌ده به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "هێزه‌كانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا هێرشیان كرده سه‌ر چوار پێگه‌ی سه‌ربازیمان له ناوچه‌ی دێرحافز له باكووری سووریا و له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانمان وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان ڕووی دا."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه: "ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێن ئاسایشی ناوچه‌كه تێك ده‌ده‌ن و به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ش له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی كاتیی سووریایه و هێزه‌كانمان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ به‌رگری له‌خۆكردن، وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك بده‌نه‌وه."
ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و سوپای سووریا له كاتێكدایه كه مانگی ئاداری ڕابردوو، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ له‌نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سوریا واژۆ كرا و یه‌كێك له خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌سه‌ده به‌شێك ده‌بێ له دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی سووریا، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
وەڵام بدەوه