تۆم باراك نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزییه‌كان له سوه‌یدا و منبج راگه‌یاند و گوتی، دیپلۆماسی باشترین رێكاره بۆ وه‌ستاندنی توندوتیژی و جێگیركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری.
ئه‌و داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سووریا كرد به دانوستان و گفتوگۆ كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیی هه‌میشه‌یی بهێننه كایه‌وه.
تۆم باراك له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی دوێنێ له منبج و سوه‌یدا رووی دا، مایه‌ی نیگه‌رانییه و ناكۆكییه‌كان ده‌بێت له رێی دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك رشتنی خوێن.
ئه‌و رۆڵی ئه‌مه‌ریكای به‌رز نرخاند له كۆتاێنان به ئاڵۆزییه‌كانی ماوه‌ی رابردووی نێوان حكوومه‌تی سووریا و سوه‌یدا. له هه‌مان كاتدا باسی له‌وه كرد كه به‌هاوكاریی فڕه‌نسا رۆڵیان هه‌بووه له كۆتاهێنان به ناكۆكییه‌كانی نێوان كورد و حكوومه‌تی دیمه‌شق.
پێویسته بگوترێ دوێنێ به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سوه‌یدا، لانی كه‌م دوو كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، ئه‌مڕۆیش باس له ئاڵۆزی له نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و داعش له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی سووریا له‌لایه‌كی تر كراوه. هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن هێرشی چه‌كدارانی داعش بووه هۆی كوشتنی پێنج كه‌س له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
وەڵام بدەوه