ئیرەج مەسجدی، یاریدەدەری فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بۆ كاروباری هەماهەنگی دەڵێ: چەکەکانی حزبوڵا لە لوبنان ئامرازێکی بنەڕەتیی بەرگریکردن لە خاکی لوبنانن و لە هیچ بارودۆخێکدا چەکداماڵین ڕوو نادات. مەسجدی لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەم بوارەدا بە ئامانجەکانیان ناگات، جەختی لەوە کردەوە کە چەکەکانی حزبوڵا مافێکی ڕەوای گەلی لوبنانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و دەستدرێژی و ناتوانرێت پێشێل بکرێن.
ناوبراو دەڵێ: پلانی ئەمریکی و ئیسرائیلی بۆ داماڵینی چەک سەرکەوتوو نابێت، ڕوونیشی کردەوە کە ئەو چەکانەی حزبوڵا لە لوبنان هەڵیانگرتووە ئامرازێکە بۆ بەرگریکردن لە "سەروەریی نەتەوەیی و بەرخودان."
ئەمە لە كاتێكدایە فشارەكانی ئەمریكا و حكوومەتی لوبنان بەو ئاراستەیەدا چڕ بووەتەوە حزبوڵا چەك دابنێت و هیچ هێزێك لە دەرەوەی دەوڵەت نەبێ.
وەڵام بدەوه