بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرایل دەڵێ: كۆنترۆڵكردنی غەززە داگیركردنی نییە، بەڵكوو ئازادكردنییەتی لەدەست چەكدارانی حەماس، لەوێ كارگێڕییەكی شارستانییانە دادەمەزرێنین.
ئەمڕۆ هەینی، ئەو سەرۆكوەزیرانە جەختی لە كۆنتڕۆڵكردنی زەمینیی غەززە كردەوە و گوتی: غەززە لە حەماس ڕزگار دەكەین.
ناوبراو لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) گوتی: چەك لە حەماس دادەماڵین و كارگێڕییەكی ئاشتیخواز بونیات دەنێین، كە نە پاشكۆی دەسەڵاتی فەڵەستینی بێ، نە سەر بە حەماس و هیچ گرووپێكی تیرۆریستی.
ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل)، بە پشتبەستن بە لێدوانێکی نووسینگەی نەتانیاهۆ، بڕیارەکەی کابینەی ئیسرائیلی پشتڕاست کردەوە، بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئیسرائیل هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بە خەڵکی سڤیل دەکات لە دەرەوەی ناوچەکانی شەڕ. سەرەڕای ئەوەش، ئەنجوومەنی وەزیران پێنج داواکاریی پەسەند کرد کە لە بەرامبەر کۆتاییهێنان بە ململانێ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس. ئەم داواکارییانە بریتین لە داماڵینی چەک لە بزووتنەوەکە، گەڕانەوەی هەر 50 بارمتە، داماڵینی چەک لە کەرتی غەززە، کۆنترۆڵی ئیسرائیل بەسەر ئاسایشی کەرتی غەززە و دامەزراندنی حکوومەتی نوێ لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەڵەستین و حەماس.
وەڵام بدەوه