Kurdistan Press - کۆتایی ئەم مانگە بەردانەوەی ئاو لە تورکیاوە بۆ عێراق رادەگیرێت کۆتایی ئەم مانگە بەردانەوەی ئاو لە تورکیاوە بۆ عێراق رادەگیرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆتایی ئەم مانگە بەردانەوەی ئاو لە تورکیاوە بۆ عێراق رادەگیرێت

روانگەی عێراقی سەوز رایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم مانگە بەردانەوەی ئاو لە تورکیاوە بۆ عێراق رادەگیرێت، پێشبینی دەکات تورکیا ماوەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق درێژ نەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 9ی ئابی 2025، روانگەی عێراقی سەوز راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تورکیا زۆر گرنگی بە پرسی ئاو دەدات، لەبەرامبەردا عێراق زۆر ئەو بابەتە پشتگوێ دەخات ئەگەرچی زۆرترین هۆشداری پێدراوە لەسەر کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو، چ بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی یان کشتوکاڵی.

ڕوانگەی عێراقی سەوز باسی لەوەش کرد، تاوەکوو ئێستا عێراق لە بەڕێوەبردنی ئاودا سەرکەوتوو نەبووە، و بەگوێرەی گوتەی عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، ئاستی یەدەگی ئاو لە عێراق گەیشتووەتە نزمترین ئاس.

تورکیا لە سەرەتای مانگی تەموزەوە دەستیکردووە بە بەردانەوەی 420 مەتر سێجا/ چرکە ئاوی رووباری دیجلە و فورات، بریارە تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام بێت، ئەمەش بۆ ئەوەی عێراق کەمێک لە قەیرانی ئاو رزگاری بێت.

قەیرانی وشکەساڵی و کەمئاوی بەرۆکی عێراقی گرتووە، ئەمەش بەهۆی کەمبارانی و گۆڕانی کەشوهەوا و دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە و فورات بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه