ئەمریکا هاتە دەنگ لەسەر هێرشەکان بۆ سەر ئێران. ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكیی EWTNی راگه‌یاند، هێرشیان بۆ سه‌ر سێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران زۆر ئامانجدارانه بوو، بۆ جه‌نگێكی گه‌وره و درێژخایه‌ن دانه‌ڕێژرابوو.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئامانجه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریتی نه‌بوو له په‌ره‌پێدانی گرژییه‌كان، به‌ڵكو بریتی بوو له كۆتاهێنان به گرژییه‌كان.
به‌گوته‌ی رۆبیۆ سه‌ره‌تا دۆناڵد تره‌مپ ئامانجه‌كانی ده‌ستنیشان كرد و پاشان پلانداڕێژه‌رانی جه‌نگ هه‌موو خشته‌كانی پێوه‌ست به هێرشیان ئاماده كرد، هێنایانه لای تره‌مپ و ئه‌وجا پێویستی به بڕیاری تره‌مپ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن، كاتێك تره‌مپ پێی رازی بوو، جێبه‌جێ كرا.
جێی باسه ئه‌مه‌ریكا 10 رۆژ دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هێرشی كرده سه‌ر سێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز، ئیسفه‌هان و فۆردۆ و له‌ناوی بردن، دواتر دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد ئه‌گه‌ر ئێران جارێكی تر ده‌ست به پلانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه، ئه‌وا دیسان بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ناوی ده‌بات.
ئێران دوای ئه‌و هێرشه‌یش سووره له به‌رده‌وامیدان به پیتاندنی یۆرانیۆم، به‌ڵام به پراكتیكی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ نه‌ناوه و دیار نییه كه‌ی ده‌ستی پێ ده‌كاته‌وه.
وەڵام بدەوه