ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 14ی ئاب، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕای گەیاند کە ئەگەر چەکی "بەرەی مقاوەمە" دابماڵرێت، ناوچەکە کەمتر سەقامگیر دەبێت. هاوکات ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لەگەڵ چین و ڕووسیادا کاردەکات بۆ خۆلادان لەو سزایانەی کە ئەگەری هەیە ئەوروپا بیسەپێنێت.
عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران گوتی: ئەگەر سزا بسەپێنرێت، ئەنجامەکەی نەرێنی دەبێت. ئێمە هەوڵدەدەین ڕێگری لێ بکەین و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چین و ڕووسیا کاردەکەین.
سەبارەت بە دۆخی لبنان، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، گرووپە چەکدارەکانی لبنان سەربەخۆن و بڕیارەکانی خۆیان دەدەن، ئێمە هیچ نیازی دەستوەردانمان لە کاروباری لبناندا نییە.
وەڵام بدەوه