ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه بەرپرسێک نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە: "شاندی حەماس لە قاهیرە بە سەرۆکایەتی خەلیل ئەلحەیا، پێشنیازێکی نوێیان لە نێوهندگیرانی میسر و قەتەر وەرگرتووه بۆ مهبهستی ئاگربەست
روونیشیکردەوە، ئەو پێشنیازە "لەسەر بنەمای پێشنیازی ئەم دواییەی "ستیڤ ویتکۆف"، نێردەی ئەمهریکایە، کە داوای ئاگربەستی 60 رۆژە و ئازادکردنی زیندانیانی ئیسرائیلی دەکات بە دوو قۆناغ ."
ئهوهش خراوهتهڕوو: رێککەوتنهكه چوارچێوەییە بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو لایەنی "ئیسرائیل و حەماس" سەبارەت بە ئاگربەستی هەمیشەیی.
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حــ . ــهماس بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی پشتڕاستکردەوە کە نوێنەرانی میسر و قەتەر دەستپێشخەرییەکی نوێیان گەیاندووهته دهستیان کە رێککەوتنێکی بەشەکی بۆ ئاگربەست لەخۆدەگرێت، حەماس رازی بووە.
وەڵام بدەوه