ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر 8 کەشتیی نەوتهەڵگر و 13 کۆمپانیای نشتەجێی هۆنگ کۆنگ، چین، ئیمارات و دورگەکانی مارشال.
لە راگەیاندراوێکدا ئۆفیسی کۆنترۆڵی داراییەکان کە سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە رایگەیاند :'' گەمارۆی خستووەتە سەر هاووڵاتیی یۆنانی، "ئانتۆنیۆ مارگاریتیس" و تۆڕی کۆمپانیاکانی و هەشت کەشتی کە هەموویان لە هەناردەکردنی نەوتی ئێراندا دەستیان هەبووە بەمەش هەناردەکردنی نەوتی ئێران زیاتر لە رابردوو تووشی ئاستەنگ دەکەن.
بە پێی راگەیاندراوەکە، ئەم کەسە لە کۆمپانیاکان و کەشتییەکانی خۆی بۆ گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوتی ئێران کەڵکی وەرگرتووە و داهاتی فرۆشتنی ئەو نەوتەش بۆ بەرنامە سەربازییەکانی ئێران تەرخان کراوە.
وەڵام بدەوه