گڵۆپی سەوز بۆ شەرع پێ کرا، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێک دەدات. ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی ئاب، بەرپرسێکی سووری کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە پێگەیەکی میسری را گەیاندووە کە شەرع بۆ گوتاردان بانگهێشتی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەکرێت.
ئەگەر ئەمە راست بێت، ئەوا شەرع دەبێتە یەکەم سەرۆکی سووری دوای نزیکەی 60 ساڵ لە ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگتووەکان قسە بکات. پێشتر نورەدین عەتاسی، سەرۆکی پێشووتری سووریا، لە ساڵی 1967 لەوێ گوتاری داوە.
شه‌رع به هاوكاریی هه‌زاران چه‌كداری ناوخۆیی و بیانی له كۆتایی 2024، به‌شار ئه‌سه‌دی له ده‌سه‌ڵات لادا و بوو به سه‌رۆكی كاتیی سووریا.
حكوومه‌تی كاتیی سووریا به سه‌رۆكایه‌تیی شه‌رع، داوای چه‌كدانان له كورد ده‌كات، به‌ڵام كورد متمانه‌ی به شه‌رع نییه، به‌تایبه‌تی دوای كۆمه‌ڵكوژیی عه‌له‌وییه‌كان و درووزه‌كان له چه‌ند مانگی رابردوودا.
كورد داوا ده‌كات مافی پێكهاته‌كان بپارێزرێت و حكوومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی گشت كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی سووریا بێت، به‌ڵام شه‌رع و لایه‌نگرانی ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیی داپڵۆسێنه‌ر دابمه‌زرێت كه ته‌نیا عه‌ره‌بی سوننه له ژێر سایه‌ی بحه‌سێته‌وه و سه‌روه‌ر بێت.
چەند جارێک ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا داوایان لە دیمەشق کردووە کە توندوتیژی بەرانبەر پێکهاتەکانی ئەنجام نەدات و بەشداریی سیاسی‌یان بۆ فەراهەم بکات، بەڵام شەرع و چەکدارەکانی بە هەمان ئەقڵییەتی تیرۆرستییان حوکمداری دەکەن. لە هەمان کاتدا، وڵاتانی ئەوروپا و هەروەها رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڵپشتی لە حکوومەتەکەی شەرع دەکەن، چونکە نایانەوێت سووریا دووبارە ببێتەوە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێیەکان.
وەڵام بدەوه