کەناڵی سكاى نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری بۆ وه‌رگرتنى ڕه‌گه‌زنامه له‌لایه‌ن درۆزه‌كانى جۆلان له سووریاوه، پێگه‌یشتووه.
كه‌ناڵى حه‌وتى ئیسرائیلی له‌زارى به‌رپرسانى فه‌رمى ئیسرائیله‌وه گواستییه‌وه: "له دواى ڕووخانى ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ى 12ى 2024 و به‌تایبه‌ت له دواى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاى سوه‌یدا، داواكارى وه‌رگرتنى ڕه‌گه‌زنامه، سێ هێنده زیاتر بووه".
به‌پێی كه‌ناڵى سكاى نیوز، پێشتر دانیشتوانى جۆلان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئیسرائیلی وه‌ربگرن، له ساڵى 1981 دانیشتوانى جۆلان بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ مانیان گرت كاتێك ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، جۆلان به فه‌رمى خاكى ئیسرائیله. ئه‌وكات دانیشتوانه‌كه "په‌یماننامه‌ى نیشتمانی"یان ده‌ركرد كه تێیدا هاتبوو: "ڕه‌گه‌زنامه‌ى سوورى، ناسنامه‌ى هه‌میشه‌ییمانه تا هه‌تایه و ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئیسرائیلی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌و كاته‌وه زۆرینه‌ى دانیشتوانى جۆلان به كارتى نیشته‌جێبوونى هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه ده‌ژیان، به‌ڵام دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د هاوكێشه‌كه گۆڕا و زۆرینه‌ى دانیشتوانی ناوچه‌كه داواى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئیسرائیلییان پێشكه‌ش كردووه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه چه‌كداره‌كانى سووریا و دانیشتوانى پارێزگاى سوه‌یدا كه زۆرینه‌یان درۆزن، ڕووی دا، به‌و هۆیه‌وه سه‌دان كه‌سیان بوونه قوربانی و ژماره‌یه‌كیش له چه‌كداره‌كان، گوژران.
وەڵام بدەوه