بە پێی قسەکانی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پهرلهمانى ئێران)، ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگ هەیە و داوای لە بەرپرسانی وڵات کردووە کە لە ڕێگەی بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆوە، خۆیان بۆ ئەو جهنگە ئامادە بکەن.
محهمهد باقر قالیباف، وتارێکی لە تاران پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تێگەیشتن لە سروشتی قۆناغ و شوێن و بارودۆخی نێودەوڵەتی، بنەمایە "بەو پێیەی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ناتۆ و هەروەها تواناکانی هەندێک وڵاتی ناوچەکە ڕووبەڕوو بووەتەوە".
لە میانەی وتارهكهیدا کە لە کۆنفرانسی ڕۆژی جیهانی مزگەوت پێشکەشی کرد، گوتی: ئامادەکاری بەرگری تەنها لە هێزی سەربازیدا سنووردار نەبێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای دڵی خەڵک و هاوسۆزییان لەگەڵ دەوڵەتدا بێت".
گوتیشی: "ترامپ لە ماوەی یەکەمی سهرۆكایهتیدا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناوچەکەی لە دژی ئێمە یەکخست و ئەمڕۆ هەموو ئەو توانایانە لە ڕووی موشەکەکانی ئێمە وەستاون."
قالیباف ئاماژەی بە خولەکانی کۆتایی شەڕ کرد و ڕوونیشی کردەوە کە ئێران بەهۆی کاتی هێرشەکەوە تووشی شۆک نەبووە، بەڵام "ڕووبەڕووی شێوازى قیزهون بووەتەوە کە تیرۆرکردنی تێدابووە".
جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێبەری باڵا عەلی خامنەیی وەک چۆن لە کاتی جەنگی عێراقدا، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکاندا ئامادە بووە.
قالیباف ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەری دهستپێكردنهوهى جهنگ هەیە".
گوتیشی: "بەشێک لەم هێزە بەدەست ئێمە، بەرپرسانی حکوومەت، پەرلەمان، دەسەڵاتی دادوەری و هێزە چەکدارەکانە، بەتایبەتی لە دۆسییەکانی بژێوی ژیان و نیشتەجێبووندا، کە تا ئێستا ئاستی پێویستمان پێشکەش نەکردووە".
وەڵام بدەوه