هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند: ئاسمان بەڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل دادەخەین.
هەروەها گوتی: ئیسرائیل نایەوێت سووریا ولاتێکی بەهێز بێت.
ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندی ئابووری و بازرگانیمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند و دژی ئەو پلانەین کە پێشنیاری دەرکردنی گەلی فەڵەستین دەکات لە غەززە، پلانێکی لەو شێوەیە بەلای ئێمەوە هیچ بەهایەکی نییە.
هاکان فیدان: ئەو تاوانەی دڕندانەی ئیسرائیل لە غەززە دەیکات، وەک یەکێک لە تاریکترین لاپەڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتی تۆمارکراوە.
وەڵام بدەوه