دوای هێرشە توندەكانی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن، حووسییەكان پشتڕاستیان كردەوە سەرۆكی حكوومەتەكەیان و چەندین وەزیریان كوژراون.
ئەو گرووپە چەكدارە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێن: ئیسرائیل ئەحمەد غالب رەهوی، سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی حووسییەكان و چەندین وەزیریان كوشتووە، هێرشەكەش لە كاتێكدا بووە كە لە سەنعا كابینەكە خەریكی وۆركشۆپێك بوون بۆ هەڵسەنگاندنی كاروباری حكوومەت.
هاوكات ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، چەندین وەزیری دیكە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكەی ئیسرائیلەوە بریندار بوون و برینی هەندێكیان سەختە.
باسی لەوەش كردووە، حكوومەتەكەیان بەردەوام دەبێت و محەمەد ئەحمەد مفتاح لەجێی سەرۆكوەزیران كاروبارەكان هەڵدەسووڕێنێت و گرووپەكەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
بەپێی كەناڵی (ئەلعەرەبییە)، جگە لە سەرۆكوەزیران، وەزیرانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵ، ئابووری، داد، ڕاگەیاندن و دەرەوە كوژراون.
وەڵام بدەوه