ئهمرۆ شهممه 30ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووهتهوه: بە گشتی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لەو ناوچانەدا دەژین کە ئەگەری هەیە لافاویان لێبکەوێتەوە یان پێشتر لافاویان لێکەوتووهتهوه.
بەگوێرەی بهرپرسانی خۆجێیی پهنجاب ئەم پارێزگایەی رۆژهەڵاتی پاكستان کە چڕترین شوێنی وڵاتهكهیه لهڕووی دانیشتووانهوه دەسەڵاتداران کە ڕێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووهته بهر، رایانگەیاندووە، زیاتر لە 480 هەزار کەس و نزیکەی 400 هەزار سەر ئاژەڵیان لە دوو هەزار و 300 شارۆچکەوە چۆڵکردووە، هەندێکجاریش بەلەمی فریاگوزارییان بەکارهێناوە.
لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا، زیاتر لە 400 هاوڵاتی پاکستانی لە ماوەی چەند رۆژێکدا بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زهوی لە پارێزگای خیبەر پەختونخوا، نزیک لە ئەفغانستان، گیانیان لەدەستدا.
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پارێزگای پەنجاب کە لەلایەن پارتەکەی شێهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاكستان بەڕێوەدەبرێت گەورەترین ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی لە مێژووی خۆیدا راگەیاندووه.
سەرەڕای بڵاوەپێکردنی زیاتر لە 800 بەلەم و هەزار و 300 تیمی فریاگوزاری، بە گوتەی عیرفان عەلی خان، بەڕێوەبەری ئاژانسەکە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تا ئێستا 30 کەس گیانیان لەدەستداوە.
جگه لهوه بهرپرسانی باڵای پاكستان رایانگهیاندووه: زیاتر لە 500 پەناگە بۆ ئاوارەکان کراوهتهوه، کە زۆربەیان گواستراونەتەوە بۆ ئەو قوتابخانانەی کە پێشتر بۆ پشووی هاوینە داخرا بوون.
وەڵام بدەوه